قورئانی پیرۆز » كوردی » كتێبه‌كان » چۆن كاریگه‌ر ده‌بیت به قورئانی پیرۆز و چۆن له‌به‌ری ده‌كه‌یت؟
چۆن كاریگه‌ر ده‌بیت به قورئانی پیرۆز و چۆن له‌به‌ری ده‌كه‌یت؟
برای خۆشه‌ویستم... ئه‌وه بزانه چه‌ند ڕوو بكه‌یته قورئانه پیرۆزه‌كه‌ی خوای په‌روه‌ردگار، خوای گه‌وره‌ش ئه‌وه‌نده ڕووت لێ ده‌كات، وه چه‌ندیش دووره په‌رێز و بشت له قورئان بیت، خوای گه‌وره‌ش ئه‌وه‌نده دووره په‌رێز و ڕووت لێ وه‌رده‌گێڕێت. بۆیه له‌م نامیلكه‌یه‌دا چه‌ند سوود و ئامۆژگاری یه‌كی تێدایه بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تی ده‌ری تۆی به‌ڕێز بێت،بۆ كاریگه‌ر بوونت به قورئانی پیرۆز و بشتوانی قورئانی پیرۆز له‌به‌ر بكه‌یت.
كتێبه‌كان
- فه‌زڵه‌كانی مانگی ڕه‌مه‌زان وه‌هه‌ندێ له حوكمه‌كانیئه‌م بابه‌ته ئامۆژگارێكی كورته ده‌رباره‌ی فه‌زڵی رۆژووی مانگی ڕه‌مه‌زان...له‌گه‌ڵ روونكردنه‌وه‌ی هه‌ندێك له ئه‌حكامه‌كانی...
دانه‌ر : مامۆستا عه‌بدولله‌تیف
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
له بڵاوكراوه‌كان : سایتی به‌هه‌شت http://www.ba8.org
- هه‌ڵه باوه‌كان ده‌بێ له‌به‌ر ڕۆشنایی قورئان و سوننه‌ت دا ڕاست بكرێنه‌وه‌وه‌رگێڕانی:ئه‌حمه‌د میرزا ڕۆسته‌می ی ژێر‌و ئه‌م كتێبه زۆر گرنگه، چونكه دانه‌ره‌كه‌ی باسی هه‌ندێ له‌و هه‌ڵانه ده‌كات كه‌وا موسڵمانان ده‌یكه‌ن ونازانن مه‌ترسیه له‌سه‌ریان، وه ده‌بێ له‌به‌ر ڕۆشنایی قورئان و سوننه‌ت دا ڕاست بكرێنه‌وه...
دانه‌ر : موحه‌مه‌د جه‌میل زینو
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
- لێكدانه‌وه‌ی پێشه‌كی ( إبن الجزري )لێكدانه‌وه‌ی پێشه‌كی ( إبن الجزري ): ئه‌م كتێبه وه‌كو پێناسه‌مان كردووه له سه‌ره‌تاى ئه‌م ڕاڤه‌كردنه یه‌كێكه له باشترین ئه‌و كتێبانه‌ى له‌بوارى زانستى ته‌جوید و بنه‌ماكانى خوێندنه‌وه‌ى قورئاندا نووسراون به‌شێوه‌ى هۆنراوه، چونكه نووسه‌ره‌كه‌ى پێشه‌وایه‌كى ناودارى هه‌ره‌گه‌وره‌یه، كه هه‌موان بىَ ڕاجیایى كۆكن له‌سه‌ر پێشه‌وایه‌تى ئه‌و، بێگومان زانستیش-هه‌ر زانستێك بێت–له‌سه‌رچاوه‌كه‌یه‌وه وه‌ربگیردرێت باشتره. بۆیه پشت به خواى گه‌وره‌و، له‌ژێر ڕووناكى كۆمه‌لێك لێكدانه‌وه‌ى زانایانى كۆن و هاوچه‌رخ، هه‌ڵسام به نووسینى شه‌رحێك بۆ ئه‌م كتێبه.
دانه‌ر : ئیحسان بورهان ا‌لدین
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
- پشتی هه‌ڵكرد و هه‌ڵاتله‌م نامێلكه بچووكه‌دا: نوسەر کۆمەڵە رووداوێکی سەیر باس دەکات کە هیوادارم ببنە پەند و ئامۆژگاری بۆ ئێمە و دەرسیان لێ وەربگرین بۆ ئەوەی –پشت بە خوا- لەو رووداوانەی کە ئەنجامیان خراپ بووە خۆمان بە دوور بگرین و ئەو رووداوانەی کە ئەنجامیان باش بووە بیکەینە پێشەنگی خۆمان تاوەکو ئێمەیش وەکو ئەوان سەرفەرازی دونیا و قیامەت بین .... کاتێ تۆی بەڕێز ئەم نامێلکەیە دەخوێنیتەوە بێ گومان رووداوی تر دەکەوێتە یادت کە لە شارەکەتدا یان لە نێو خزمەکانتدا روویان داوە ..جا داواکارم لە خوای گەورە ئەم رووداوانەی ناو ئەم نامێلکەیە و ئەو رووداوانەی کە خۆت دەزانی ببێتە رێبەرێک لە ژیانتدا ..
دانه‌ر : موحه‌مه‌د عه‌بدولڕه‌حمان ئه‌لعه‌ریفی
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
وه‌رگێڕان : مامۆستا مه‌جید حه‌مید مه‌جید
- مافه‌كانی مرۆڤ لـــه روانگـــه‌ی ئیسلامـــه‌وه‌ئایینی پیرۆزی ئیسلام ـ به‌ر له‌وه‌ی رۆژئاوا بێت و داكۆكی له مافه‌كانی مرۆڤ بكات جا چ له‌لایه‌ن " رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان " (منظمة الأمم المتحدة) بێت، یان له‌هه‌ر رێكخراو و ده‌زگایه‌كی‌تر بێت ـ پێش چوارده سه‌ده زیاتر داكۆكی له مافه‌كانی مرۆڤ كردووه‌و رێزی لێگرتووه.
دانه‌ر : تاریق مه‌لا تاهیر
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز












